عێراق لە ژمارەی گیان لەدەستدانی رۆژانەی كۆرۆنا ریزبەندی 10هەمین وڵاتی جیهانی گرتووە

27/06/2020
فۆتۆ: 

عێراق لە زۆری ژمارەی مردوانی كۆرۆنادا چووە ریزبەندی ئەو 10 وڵاتەی كە زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدانیان هەیە لەسەر ئاستی جیهاندا لە ژمارەی تۆماركردنی حاڵەتەكانیشدا 14دەهەمین وڵاتە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی گەیشتووە بە رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە دوێنێدا عێراق لە ژمارەی زۆری قوربانیانی كۆرۆنادا چووەتە پێشەوە و 10 هەمین وڵاتی گرتووە لەنێو ئەو وڵاتانەی زۆرترینیان بە كۆرۆنا تیادا گیان لەدەستدەدەن.

بەگوێرەی ئامارەكان بەرازیل یەكەم وڵاتە كە زۆرترین خەڵكی لێ مردووە و دوای ئەویش ئەمریكا و دواتر مەكسیك و هیندستان و بەریتانیا دێن.

لە ریزبەندیەكەدا وڵاتانی ئەمریكای لاتین زۆرترین قوربانی كۆرۆنایان هەیە و ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ئەو وڵاتانە گیان لەدەست دەدەن هەرچەندە هیندستان لە ژمارەی تووشبوواندا سێهەم وڵاتە بەڵام لە ژمارەی گیان لەدەستداندا لە دوای مەكسیكەوە و بووەتە چوارەم وڵات.

بەگوێرەی ئامارەكان دوێنێدا 194 هەزار و 190 كەس لە سەر ئاستی جیهان توشی كۆرۆنا بوون و هاوكات هەر لەو رۆژەدا چوار هەزار و 893 كەس گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەکان تەنها تووشبووانی رۆژانەیە

1. لە بەرازیل 46 هەزار و 907 تووشبووی نوێی هەبووە و یەك هەزار و 55 كەس گیانیان لەدەستداوە

2. ئەمریكا 47 هەزار و 341 تووشبووی نوێی هەبووە و663كەسیش گیانیان لەدەستداوە

3. مەكسیك شەش هەزار و 104 تووشبوزی نوێی هەبووە 736 كەس گیانیان لەدەستداوە

4. هیندستان 18 هەزار و 276 تووشبووی نوێی تۆمار كردووە و 381 كەسیش گیانیان لەدەستداوە

5. بەریتانیا یەك هەزار و 380تووشبووی نوێی هەبووە و 184 كەسیش گیانیان لەدەستداوە

6. پیرۆ سێ هەزار و 762 تووشبووی نوێی هەبووە و 178 كەس گیانیان لەدەستداوە

7. رووسیا شەش هەزار و 800 تووشبووی نوێی تۆمار كردووە و 176 كەسیش گیانیان لەدەستداوە

8. چیللی چوار هەزار و 296 تووشبووی نوێی هەبووە 165 كەسیش گیانیان لەدەستداوە

9. كۆڵۆمبیا سێ هەزار و 843 تووشبووی نوێی هەبووە و 157 كەس گیانیان لەدەستداوە

10. عێراق دوو هەزار و 54 تووشبووی نوێی هەبووە و 122 كەسیش گیانیان لەدەستداوە