پۆلیسی سلێمانی: لە گەرەکی سەرچنار کوڕێک مامی خۆی کوشت

04/06/2021
فۆتۆ: 

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر دەمەقاڵە و ناکۆکی ئەمڕۆ هەینی کورێک بە چەقۆ مامی خۆی کوشت.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی هه واڵی ژیانی راگەیاند ، ئەمڕۆ هه ینی  ٤/٦/٢٠٢١ لەگەڕەکی سەرچنار لە شاری سلێمانی کوڕێک موالید ١٩٩٥چەقۆ لە ملی مامی دەدات کە موالیدی ١٩٦٤و لە کاتی گەیشتن بە نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات.

وتەبیژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەکە لەسەر دەمەقاڵێیەک بووە.

سەرکەوت  ئەحمەد وتی "تۆمەتبارەکە هه ڵهاتووە و باوکی و مامێکی دیکەی کە لە شوێنی روداوەکە بوون دەست بەسەرن و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن."

دواترئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزكای سلێمانی  رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی سەرچنار مامی خۆی كوشت لەلایەن. هێزەكانمانەوە لە شارەزور دە ستگیر كرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی هەینی ڕابردووش لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە گەڕەکی قەرەتۆغانی شاری سلێمانی کوڕێک باوکی خۆی بە فیشەک کوشت .