وەزارەتی بەرگری عێراق: ئیدانەی هێرشی ترسنۆکانە بۆ سەر پێشمەرگە دەکەین
وەزارەتی بەرگری عێراق لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، "ئیدانەی ئەو هێرشە ترسنۆکانە دەکەین کەکراوەتە سەر یەکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە، هێرشکردنەکەش بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە".
ئەمڕۆ شەممە، لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری عێراق باسی لەوەکرد، كه هێزهكانی پێشمهرگه بهشێكی جیانهبووهوهی هێزه چهكدارهكانمانه، بۆیه هێرشكردنهسهریان به هیچ شێوهیهك مایهی قهبووڵكردن نییه . ئەوەش هاتووە، دۆسیهیهكی لێكۆڵینهوهمان لهسهر ئهو رووداوه كردووهتهوه".
لەراگەیەنەدراوێکیشدا، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، ئیدانەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کرد. دەشڵیت، "بکەرەکان بە سزای خۆیان دەگەن".
ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری پەکەکە هێرشیان کردووەتە سەر هێزێکی پیشمەرگە لە چیای مەتین لە دەڤەری ئامێدی و بەوهۆیەشەوە زیاتر لە پێنج پێشمەرگە شەهید و حەوتی دیکەش برینداربوون .
|