بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد

06/06/2021
فۆتۆ: 

بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کە سەربازانی ئەمریکای تێدا نیشتەجێن.

شانەی  ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، " کەمێک پێش ئێستا بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد".

ئاماژەى بەوەشکردووە، " لە کاتی هێرشەکەدا سیستمی بەرگری موشەکی بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە، بەڵام هیچ ئامارێکى سەبارەت بە زیانەکان نەخستووەتەڕوو " .

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ باڵیۆزخانەی ئەمریکا  لە عێراق ڕایگەیاند، هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بێزاری کردوون لە ناوچەکەدا.