کەشناسێک: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

06/06/2021
فۆتۆ: 

کەشناسێکی عێراقی ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەوە پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن و بارستە هەوایەکی فێنک ڕوو لەناوچەکە دەکات.

  حسێن ئەسەدی کەشناسی عێراق  دەڵێت "بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی فێنکەوە  لە دەریای ناوەڕاستەوە  کەشوهەوا دەگۆڕێت و بۆیە پێشبینی دەکرێت لەماوەی داهاتوودا هیچ شەپۆلێکی گەرما روو نەکاتە ناوچەکە ".

 ئەوەشی ڕاگەیاندووە، "بەهۆی هەڵکردنی بای باکوری خۆرئاوا، رێژەیەک لە تۆز و خۆڵ لە ئاسمانی ناوچەکانی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراقدا بەرزدەبێتەوە".