کۆمیسیۆن دوایین ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ دەخاتەروو

06/06/2021
فۆتۆ: 

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، تۆمارکردنی داواکارى فەرمانبەرانى سندوقەکانى دەنگدان بۆ ماوەى یەک رۆژ تا ١ی ئابی ئەمساڵ بەردەوامی دەبێت، دەشڵێت، "تاوتوێی دەستنیشانکردنی پاداشتی دارایی ئەو فەرمانبەرانەن کە بەشداری پرۆسەکە دەکەن".

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەراگایەندراوێکدا دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی خستەڕوو تیایدا هاتووە کە، بۆ هەڵبژاردنەکەی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ  (بیست و پێنج) ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە و زیاتر لە (سێ)هەزار کەس ناوی خۆیان وەک کاندید تۆمارکردوە.

لەراگەیەندراوەکەشدا هاتووە، جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەمساڵ بە ئەلیکترۆنی دەبێت و ئەو دەنگدەرەی کارتی بایۆ مەتری پێیە، تەنانە ئەگەر کارتەکە وێنەشی لەسەر نەبو دەتوانێت دەنگ بدات.

بڕیارە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی گشتی لەسەرانسەری عێراقدا بەڕێوەبچێت و تیایدا بۆ یەکەم جاریش، ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەسەر داوای عێراق چاودێری هەڵبژاردنەکە دەکات.