گه‌وره‌مافیاكه‌ی تورك ئاو به ئاشی كێدا ده‌كات؟
ماوه‌یه‌كه –سادات به‌كر- گه‌وره مافیای توركیا ده‌رده‌كه‌وێت و له ڕێگه‌ی وێنه‌و گرته ڤیدیۆییه‌كانیه‌وه به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی توركیای سه‌رقاڵ كردووه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك به باشی سه‌رنج له ڕه‌فتارو گوفتاره‌كانی ئه‌و مافیا توركییه بدات به‌شێك له مێژووی كورد‌و چه‌وساندنه‌وه‌و كێشه‌كانی له وڵاتی توركیادا بۆ ڕوونده‌بێته‌وه و ده‌شزانێت چۆن خزمه‌تی ئه‌رۆدغان و حیزبه‌كه‌ی ده‌كات.
ڤیدیۆكانی سادات به‌كر ده‌یان هه‌زار بینه‌ری هه‌یه، له‌و ڕێگه‌یه‌وه باس له ژماره‌یه‌ك تۆڕی مافیا و ئه‌نجامده‌رانی تاوان و ڕێكخراوی نهێنی له 25 ساڵی ڕابوردووی توركیا و په‌یوه‌ندییان به گه‌وره‌به‌رپرسان و سه‌رۆك حیزب و ڕێكخراو و سه‌رمایه‌دارانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌كات.
ئه‌وه‌ی كه له مێژززی مافیاكانی توركیاوه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه هیچ یه‌كێك له مافیاكان له‌خۆیانه‌وه‌و خۆ سه‌ری پێنه‌گه‌شتوون و پشتیوانی ته‌واویان لێكراوه‌و زۆرینه‌شیان ته‌نها یه‌ك ئامانجیان هه‌بووه ئه‌ویش ناشیرینكردن و لێدان بووه له كوردی باكوور به‌هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌وه.
ساداتیش وه‌ك هه‌موو مافیاكانی پێش خۆی، كه پاشه‌ڵیان ئاشكرابووه له ساڵانی ڕابوردوودا په‌یوه‌ندی ژێربه‌ژێری توند‌و تۆڵیان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه، ئه‌منی، سه‌ربازیی، سیاسی و داراییه‌كانی وڵاته‌كه‌یانداهه‌بووه‌و هه‌مووشیان له‌سه‌ر دوو بنه‌ما كۆك بوون، ئه‌وانیش : پارێزگاریی لێكردنیان و بێده‌نگبوونی دوو لایه‌نه له‌سه‌ر ئاشكرا نه‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان.
به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی كه توركیا لێی ترساوه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كاریان بۆ كردووه به‌خه‌به‌ر نه‌هاتنه‌وه‌ی -دێ‌و-ه‌كه بووه، كه مه‌به‌ستیان كورد و كێشه‌كه‌یه‌تی له توركیا.
به‌ڵگه‌نامه‌و دانپێدانانه‌كانی مافیا سیاسیه‌كانی توركیا هه‌موویان زۆربه‌ساده‌یی پێمان ده‌ڵێن: هه‌رچی سه‌رمایه‌دار، سیاسی، ئه‌فسه‌رانی سوپا، حیزب و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌یه، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كیش له نێوانیان خۆیاندا هه‌بووبێت، له‌به‌رامبه‌ر كورد و كێشه‌كه‌یدا وه‌لاوه‌ی بنێن و ته‌نها ئامانجیان ئه‌وه‌بێت چاویان له‌سه‌ر نیشانه گرنگه‌كه بێت و دێوه‌كه خه‌به‌ری نه‌بێته‌وه.
نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو، بوڵند ئه‌جه‌وید سه‌رۆكی حیزبێكی سیاسی چه‌پ بوه‌و، مه‌سعود یه‌ڵماز سه‌رۆكی حیزبێكی پێشكه‌وتووخوازبوو، ئه‌ربه‌كانیش سه‌رۆكی حیزبێكی ئیسلامی، هه‌رسێكیان كۆك بوون له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد و كێشه‌كانی كورد له توركیا، هه‌ریه‌كه‌شیان له‌ڕێگه‌ی خۆیه‌وه به دارده‌ستی سوپا‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان تاوانی ڕێكخراویان ئه‌نجام ده‌دا، خه‌ڵكی رۆشنبیر، بازرگان، كه‌یاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كوردیان هه‌ریه‌ك به‌جۆرێ ته‌نگه‌تاوو ده‌كرد و ته‌نانه‌ت ده‌گه‌شته گرتن و كوشتینش. به هه‌موویانه‌وه تیرۆری نه‌ته‌وه‌یه‌كیان كرد‌و گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ی ئه‌و وڵاته‌یان بێبه‌ش كردووه له هه‌موو مافێكی یاسایی و ده‌ستووری و تا ئێستاش كورد به توركی شاخاوی ناوده‌هێنن و سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌كه‌شیان ڕوو به عوسمان بایده‌میری ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌ڵێت: كوردستان كوێیه؟
شاره‌زایان پێیان وایه هیچ قۆناغێك له مێژووی نوێی توركیا خاڵی نییه له دروستكردنی مافیای سیاسی ، به‌ڵام به‌رده‌وام گۆڕانكارییه‌كان به دوو ئاڕاسته‌دا ڕۆشتوون، ئاڕاسته‌یه‌كیان ئاشكرا بووه كه بریتی بووه له بنه‌ماكانی كۆماری توركیا، دیموكراسیه‌ت، پاراستنی عه‌لمانیه‌ت، پێشكه‌وتووخوازیی و كرانه‌وه به‌ڕووی جیهاندا، به‌ڵام دیوه‌كه‌ی تری كه شاراوه‌و نادیاربووه‌و هه‌بوونی هێز و مافیا‌و ڕێكخراوی نهێنی و مافیای به‌هێزبووه كه زۆرجار ده‌وڵه‌تیشیان هه‌ڵسوڕاندووه و پێیان ده‌گوت –ئه‌رگه‌نه‌كۆن، ده‌وڵه‌تی قووڵ- و تاوانی گه‌وره‌یان له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و چاوی دادگاكانه‌وه ئه‌نجام ده‌دا، ئامانجی سه‌ره‌كیشیان لێدان و ڕێگریی بووه له شۆڕشی كورد و كێشه‌كانی له‌و وڵاته.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن له نێوان ده‌وڵه‌تی قووڵ و فه‌مانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا په‌یوه‌ندی قووڵی هه‌ست پێنه‌كراو هه‌بووه‌و هه‌یه‌و هێشتا گله‌یی و نیگه‌رانییان هه‌بووه كه حكومه‌ت نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته كپبكاته‌وه و بنه‌بڕی بكات، هه‌ربۆیه ده‌وڵه‌ته قووڵه‌كه‌ی توركیا به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كێك له دارده‌سته‌كانی مافیای سیاسی و سیناریۆی جۆراوجۆره تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌ستی خۆی بوه‌شێنێت و نه‌هێڵێت كورد به ئامانجه‌كانی بگات.
وه‌نه‌بێت ئه‌م كاره نوێ بێت، هه‌ر له ساڵی 1919 وه و دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر سوپای كه‌مالیه‌كان ئه‌فسه‌ره پله باڵاكانیان نادرووه‌ته لای كه‌سایه‌تی و خاوه‌ن هه‌ژموونه‌كانی كورد بۆ ئه‌وه‌ی چاوترسێنیان بكه‌ن و ڕێگری له بوژاندنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بكه‌ن و پێیان ڕاگه‌یاندنوون كه‌مالیه‌ت تاكه چاره‌سه‌ری توركیایه و هیچی تر.
به‌ڵام له هیچ قۆناغێكدا كورد له شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی ڕانه‌وه‌ستاوه و داواكارییه‌كانی فه‌رامۆش نه‌كردووه به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌شدا كه ده‌وڵه‌ت بانگه‌شه‌ی پێشكه‌وتنخوازیی و جیهانگیریی و ڕژێمی په‌رله‌مانی ده‌كات، به‌ڵام توركه‌كان هه‌رچی ڕێگه‌هه‌یه ده‌یگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌یان وه‌دی بێنن كه سه‌ركوتكردن و نامانی كورد و سه‌رده‌سته بوونی توركه.
له هه‌مان كاتدا كورد و كێشه‌كه‌ی له ئێسته‌دا بۆ توركه‌كان دوو كاردانه‌وه‌ی هه‌یه، یه‌كێكیان پته‌وكردنی ده‌وڵه‌تی توركه به‌و مانایه‌ی كورد به هه‌ڕه‌شه ده‌زانن بۆ سه‌رهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان كه له‌سه‌ر بنه‌مای (توركچێتی، موسڵمانبوون، سونه‌مه‌زهه‌بی) هه‌ڵچنیوه‌و كوردیش ته‌نها له‌بنه‌مای سونه بوونه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵیان یه‌كده‌گرێته‌وه.
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كان به‌كارهێنانی كێشه‌ی كورده له لایه‌ن سه‌رمایه‌دار، سیاسی، سه‌ركرده‌ی حیزب، مافیا و ئه‌وانی تریش كه به‌رده‌وام ئه‌م كێشه‌یان كردووه‌ته ماده‌یه‌ك بۆ مانه‌وه‌و خاڵی به‌هێزی خۆیان و له هه‌ر وێستگه‌یه‌كدا بیانه‌وێت به‌كاری ده‌هێنن، به‌تایبه‌تی له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا.
ئه‌وه‌ی كه كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان كردوویه‌تی پابه‌ندبوونی گشتییه به كه‌لتووری كورد و پێكه‌وه گرێدانی نه‌ته‌وه‌یی و به‌شداریكردنیانه له ژیانی سه‌رده‌میانه‌دا و تائێستاش به‌ڵگه‌یه‌كی تاوانبارییان نه‌داوه به‌ده‌سته‌وه.
سادات كێیه؟
سادات 26/6/1971 له ئه‌ستانبوڵ له‌دایك بووه، بازرگانی ده‌كات و خۆی وا نیشان ده‌دات كه دژی گه‌نده‌ڵییه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانه، له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤدا كارده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی توركیادا هه‌یه و ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ژی، به‌ڵام وه‌ك شاره‌زایان باسی ده‌كه‌ن كاره‌كانی سادات دواجار له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ردۆغان و حیزبه‌كه‌ی ده‌شكێته‌وه.
هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن چه‌كداركردنی سوپای توركیا له سوریا له‌لایه‌ن ساداته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌ك سه‌رچاوه‌كان باسی ده‌كه‌ن له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2015 دا فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و چه‌ندین ئامێری ته‌كنۆلۆژیی بواری سه‌ربازی ناردووه‌ته پارێزگای لازقیه و پاشان چه‌ندین وێنه‌و ڤیدیۆ بڵاوكرایه‌وه كه چۆن هاوكاریی سوپای ئازادی سوریاده‌كات و سه‌ربازه‌كانیش به ئاشكرا سوپاسی ده‌كه‌ن .
له ساڵه‌كانی 1998 و 1999 دوو جار ده‌ستگیركراوه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ سیستیمی دادوه‌ری وڵاته‌كه‌دا هه‌یه به‌خێرایی ئازادكراوه، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی به‌هێزی هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئه‌رگه‌نه‌كۆنی توركیا كه به ده‌وڵه‌تی قووڵ ناسراون، ساڵی 2007 یش دادگا سزای 14 ساڵ و 5 مانگی به تاوانی ساخته‌كردنی دراو بۆ دیاریكردووه به‌ڵام سزاكه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵام له ساڵی 2015 دا ده‌چێته نێو كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا و بانگه‌شه بۆ ئه‌ردۆغان و پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ده‌كات، سابات له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕسته به‌ناوبانگه‌كه‌ی گوت: به‌جۆرێك خوێنیان ده‌ڕێژین وه‌ك ئه‌وه وابێت شاده‌ماری هه‌موو خه‌ڵكی جیهان بڕابێت، به‌چاوی به‌زه‌یی و سۆزه‌وه سه‌یریان ناكه‌ین، ئه‌و كاته به‌باشی ئێمه ده‌ناسن.
|