ئێران.. زیاتر لە 59 ملیۆن کەس دەتوانن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا دەنگ بدەن
وتەبێژی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕاگەیاندووە، لە ئێران 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 کەس دەتوانن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا دەنگ بدەن.
ئاژانسی ھەواڵی مێھری ئێرانی بڵاویکردەوە، سەید ئیسماعیل مووسەوی وتەبێژی لێژنەی ھەڵبژاردنەکانی ئێران ئاشکرایکردووە، "لە وڵاتدا٥٩ ملیۆن و ٣١٠ ھەزار و ٣٠٧ کەس دەتوانن دەنگ بدەن کە بە پشتی خودا دەنگدانی ھەمووانیان دەبینین" .
ناوبراو سەبارەت بە ئەوانەی کە دەتوانن لە وڵاتەکەدا دەنگ بدەن، ئەوەشی وتووە، ھەروەھا زیاتر لە ٧٢ ھەزار شوێنی دەنگدان لە سەرتاسەری ئێران پێش بینی کراوە کە وەکوو شوێنی نەگۆڕ و گەڕۆک کاری وەرگرتنی دەنگەکان ئەنجامبدە ن.
ئەمەش لە کاتێکدایە وا بڕیارە ١٨ی ئەم مانگە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئێران بەڕێوەبچێت و حەوت کەس تا ئێستا بەربژێرن بۆ پۆستەکە و بە وتەی چاودێرانی ئێرانیش ڕێژەی دەنگدان کەمدەبێت بەھۆی ناڕەزاییەکانی خەڵکەوە لە دۆخی سیاسی و ئابوری ..
|