دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان واز لە کارەکەی دێنێت بۆ گەشتێک
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                جێف بیزۆس دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و خاوەن و بەرێوەبەری کۆمپانیای ئەمازۆن بەهۆی گەشتێکەوە بۆ بۆشایی ئاسمان دەستی لەکارەکەی دەکێشێتەوە.
جیف بیزۆس دامەزرێنەری ئەمازۆن ڕایگەیاندووە، لە ٥ی مانگی داهاتوو بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەى خۆی لە کۆمپانیای ئەمازۆن پێشکەش دەکات و خۆی ئامادە دەکات لەگەڵ برایەکی بۆ ئەوەى گەشتى بۆشایی ئاسمان بکەن.
                                
  
                               
                                 ئەو ملیاردێرە دەڵێت، " هەر لە تەمەنى پێنج ساڵییەوە گەورەترین خەونم ئەوەبووە ڕۆژێک بێت و بچمە بۆشایی ئاسمان و  هەر بۆیە ڕۆژى ٢٠ی تەمووز ئەو گەشتە ئەنجامدەدەم". 
  
وا بڕیارە  کۆمپانیای بلوئۆریغن بۆ یەکەمجار لە مێژووى مرۆڤایەتی  یەکەم گەشتى گەشتیاری بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامبدات . 
  
ئەو کۆمپانیایە پلیتى ئەنجامدانی گەشتەکەی کردووتەوە زیادکردنێکى ئاشکراوە و وەک ئەوەی ئاشکرایان کردووە تا ئێستا ٥٢٠٠ داواکاریان لە ١٣٦  دەوڵەتەوە بۆ چووە، لە ئێستادا بەرزترین نرخی بلیت گەیشتووەتە نیزکەى ٣ ملیۆن دۆلار. 
وا بڕیارە ئەو زیادکردنە جیهانییە بەردەوامبێت تا رۆژى ١٠ی تەمووز دواتر تیروپشکی بۆ بکرێت.   
  
  
 
 
                            
                             
 |