سەرچاوەیەكی تایبەتی عێراقی: هێزی ئەمریكی بەشداری ئۆپراسیۆنەكەی سەر حزبوڵای نەكردووە

28/06/2020
فۆتۆ: 

سەرچاوەیەكی تایبەتی عێراقی بە سكای نیوزی عەرەبی ڕاگەیاندووە، هێزەكانی ئەمریكا بە هیچ شێوەیەك بەشدارییان نەكردووە لە ئۆپراسیۆنەكەی سەر گروپی حزبوڵای عێراق لە ناوچەی دۆرەی بەغدا لەناو وەرشەیەكی دروستكردنی موشەك و كاتیۆشا .

ئەوسەرچاوەیە ڕەتیشیكردەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لێبوردنی لە گروپی حزبوڵای عێراق كردبێت، چونكە ئۆپراسیۆنەكە لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە كۆنترۆڵكردنی چەكە لە دەستی دەوڵەتدا .

ئەو سەرچاوەیە كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات جەختیكردەوە، ئەو كەسانەی لەو ئۆپراسیۆنەدا دەستگیر كراون، بە هیچ شێوەیەك ئازاد ناكرێن تا دادگا بڕیار لە چارەنووسیان نەدات و لێكۆڵینەوەكان كۆتایی نەیەت كە لە ئێستادا لایەنی پەیوەندار ئەنجامی دەدەن .

دوای ئۆپراسیۆنەكەش گروپی حزبوڵای عێراقی بڕیاریدا سەرۆك وەزیرانی عێراق بكەنە ئامانج و هێزەكانی خۆیان لە شەقامەكانی بەغداد بڵاوكردەوە، بەڵام دوای ماوەیەكی كەم هەموو چەكدارەكانی لە شەقامەكان كشاندەوە و بێدەنگە ی لێكرد .

لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردووەوە 33 جار لە ڕێگەی موشەكەوە هێرشكراوەتە سەر ناوچەی سەوی بەغدا كە بارەگا فەرمییەكانی حكومەت و ناوەند دیپلۆماتیە بانییەكانی تیا نیشتەجێیە، بەشێوەیەك شەش هێرشیان لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ئەنجامدا دراوە .

دوێنێش وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزەچەكدارەكانی عێرا قلە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادرێت ناوچەی سەوزی بەغدا بكرێتە ئامانج و هەیبەتی دەوڵەت بشكێنرێت .