فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق: ئاستەنگ دەخرێتە بەردەم هەڵبژاردن لە کەرکوک
فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ئاستەنگانەی دەخرێتە بەسەردەم پرۆسەی هەڵبژاردن، بە تایبەت لە شاری کەرکوک کە بە دەستوەردان لە کاری کۆمیسۆنی هەڵبژاردنە لێدەدرێتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا نوێنەرانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، گوێبیستی لێدوانی نابه‌رپرسانه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی عه‌ره‌بی و توركمانی له كه‌ركوك ده‌بین كه ده‌چنه خانه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان له به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانانه، نیگه‌رانیی خۆیان دەردەبڕن لە دژی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه ده‌خرێنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌و بڕوایه‌شدان كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌سته‌یه‌كی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆو بێ لایه‌نه و ته‌نها به‌رپرسیاریی رێكخستن و ئاماده‌كاریی و جێبه‌جێكردن و سه‌رپه‌رشتیكردن هه‌ڵبژاردن و راپرسییه‌كانه، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانش لایه‌نی به‌رپرسیاره له داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی دیموكراتییانه.
هاوکات جه‌ختش له پابه‌ندنبوونی خۆیان کردەوە به ته‌واوی ئه‌و رێوشوێنه یاسایی و ئیداره‌ییانه‌ی كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌ریده‌كات، بۆ مسۆگه‌ركردنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ردو شه‌فاف .
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا داوای له كۆمسیۆن کردووە، گوێ له‌و لێدوان و ده‌نگه نه‌شازانه نه‌گرێت كه خزمه‌ت به ئاشتیی كۆمه‌ڵگه ناكه‌ن و نیازی جدیشیان نیه به پابه‌ندبوون به ماف و شایسته تایبه‌ته‌كانی پێكهاته‌كان، به‌تایبه‌تش كاتێك ئەوان ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌بینین كه له نووسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رووده‌ده‌ن، ئه‌ویش له رێگه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی كورد له به‌ش و هۆبه‌كانی ئه‌و نووسینگه‌یه، به راده‌یه‌ك رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كورد گه‌یشتوه‌ته له 25% ، ئه‌وه جگه له گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌كه به بێ هۆكارێكی یاسایی .
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا نوێنەرانی کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکیتی لەپەرلەمانی عێراق جەختیانکردووەتەوە، لە بوونی چاودێرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی و رێكخراوه پسپۆڕ‌و تایبه‌تمه‌نده‌كان، بۆ مسۆگه‌ركردنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێ لایه‌نانه به پێویست ، هاوكات داواش له كۆمسیۆن ده‌كه‌ن له‌سه‌ر داوای چه‌ند حزب و كه‌سایه‌تیی سیاسی گۆڕانكاریی له پێكهاته‌ی نووسینگه‌ی كه‌ركوك نه‌كات .
|