تەندروستی دهۆک ڕەتیدەکاتەوە کەمپێکی پەنابەران کەرەنتینکرابێت

28/06/2020
فۆتۆ: 

‎وتەبێژی تەندروستی دهۆک ‎ڕەتیدەکاتەوە کەمپێکی پەنابەرانی ڕۆژئاوای كوردستان لە سنورەكە کەرەنتینکرابێت .

حەمزە ڕەزیکی وتەبێژی تەندروستی دهۆک بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند "دوای ئەوەی پزیشکێک تووشی کۆرۆنا بوو وە پێشتر سەردانی کەمی دۆمیزی پەنابەرانی ڕۆژیٔاوای کردبوو، بڕیاریان دا بە ڕاگرتنی هاتووچۆ لەناو کەمپەکە دا ".

وتەبێژی تەندروستی دهۆك وتیشی"یٔەو پزیشکە سەردانی چەند خێزانێکی کردبوو وە لە ئێستا دا ۱۵ کەس لەو خێزانانە سامپلیان لێ وەرگیراوە و کەرەنتینکراون ".

ڕاشیگەیاند"ئێوارەی یٔەمڕۆ پشکنینەکان دەردەچن وە بەپێی ئەنجامی ئەو پشکنینانە بڕیار لەسەر چارەنووسی کەمپەکە دەدەین ".

ژیان - مازن شنگالی