ئەمریکا هۆشداری بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەدات سەردانی عێراق نەکەن

09/06/2021
فۆتۆ: 

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هاوڵاتیانی وڵاتەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە سەردانی عێراق نەکەن و دەشڵێت، "بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رفاندن، تیرۆر، گرژیی و ئاڵۆزییە ئەمنیەکان و توانا سنووردارەکانی عێراق بۆ پارێزگاریکردن لە هاوڵاتییە ئەمریکییەکان سەردانی وڵاتەکە مەکەن ".

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا لە فەیسبوک ئاگادارییەک لەبارەی سەردانیکردنی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بۆ عێراق ئاراستەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات و تیایدا هاتووە، "بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رفاندن، تیرۆر، گرژیی و ئاڵۆزییە ئەمنیەکان و توانا سنووردارەکانی عێراق بۆ پارێزگاریکردن لە هاوڵاتییە ئەمریکییەکان سەردانی وڵاتەکە مەکەن " .

لەماوەی رابردووشدا، هێرشی موشەکی ناو بەناو کرایە سەر بنکە و بارەگا و کونسوڵخانەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمریکاش گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێرانی تۆمەتبار دەکرد.