ئەمریکا: سەدان سزای ئابوری لەسەر ئێران دەهێڵینەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، تا بە تەواوی نەگەینە ڕێککەوتن لە گەڵ ئێران سه‌دان سزای ئابوری لەسەر ئەو وڵاتە دەهێڵینەوە.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبەردەم ئه‌نجومه‌نی پیراندا ڕایگەیاندووە، "ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا نازانێت كه ئێران ئاماده‌یی تێدایه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبوونی به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015 یان نا".
دەشڵێت، "ئه‌گه‌ر ئێران به‌رده‌وام بێت له پێشێلكردنی رێكه‌وتنه‌كه ئه‌وا كات كۆتایی دێت له‌به‌رده‌م ئه‌و مادده پیتێنراوانه‌ی كه ئێران كه‌ڵه‌كه‌ی كردوون، چونكه دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی به‌سه ".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی وتووە، "هەرچەندە لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لە هەوڵداین بۆ ئەوەی ئێران بگەرێتەوە بۆ ڕێککەوتنى ئەتۆمی بەڵام ئێران نزیكبووه‌ته‌وه له‌خاڵی كۆتایی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ".
ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی پێشوو گەڕی پێنجەمی گفتوگۆکانی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا لەسەر ڕێککەوتنى ئەتۆمی بەڕێوەچوو و ئێرانیش دەڵێت پابەندی ڕێککەوتنەکە دەبێـت ئەگەڕ سزاکانی سەری هەڵگیرێن.
|