عێراق 12 ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى ڤایزه‌رى دەکڕێت

10/06/2021
فۆتۆ: 

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕایگەیاندووە، رێكه‌وتنى له‌باره‌ى هاورده‌كردنى 12 ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسنى ڤایزه‌رى لەگەڵ کۆمپانیای ڤائزەر- بیۆنتێک راگه‌یاند .

ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بە ئاژانسی هه‌واڵى عێراقی راگەیاندووە، " "لەگەڵ کۆمپانیای ڤایزەر- بیۆنتێک رێککەوتن بۆ ناردنی 12 ملیۆن بەشە ڤاکسینی ڤایزەر ئەنجامدراوە، رێککەوتنەکەش بەمشێوەیەیە کە بڕی 500 هەزار بەشە ڤاکسین لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەگات و بڕەکەی دیکەش لە مانگی داهاتوودا دەگاتە عێراق ".

ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" وه‌زاره‌ت وزه‌یه‌كى پارێزراوى باشى هه‌یه‌ و له‌چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوو زیاتر ده‌بێت به‌گه‌یشتنى به‌فرگرى تایبه‌ت كه‌ نمره‌ى به‌فرگره‌كه‌ -80 یه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیه‌وه‌ دابین كراوه‌"،رونیكرده‌وه‌ "توانى پارێزراوى ڤاكسینه‌كان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان هه‌یه‌".

ئەمەش لە کاتێکدایە بە پێی ئامارەکان تا ئێستا کەمتر لە ٢٠%ی دانیشتوانی  عێراق خۆیان بە ڤاکسین کوتاوە.