تایبەتمەندییەکانی شاژنە ئیلیزابێسی بەریتانیا چیین؟
شاژن ئیلیزابێسی دووەم کە ماوەی نزیکەى ٧٠ ساڵە شای بەریتانیایە و هەمیشە ژیانی تایبەتی جێگەى مشتومڕی میدیاجیهانییەکان بووە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیا جیهانییەکان بڵاوکراونەتەوە شاژن کە ئێستا لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدایە، چەندین تایبەتمەندی سەرسوڕهێنەری هەیە.
١ . ئەم شاژنە دەوڵەمەندترین کەسی بەریتانیا نییە، وێڕای ئەویە ساماناکەی نزیکی ٣٤٠ ملیۆن جنیەی ئەستەرلینی دەبێت، بەڵام بۆ تەنها جارێکیش لە دووساڵی ڕابردوودا لە لیستی سەندەی تایمز بۆ دەوڵەمەندترین ٣٠ بەریتانیدا ناوی نەهاتووە .
٢ . بۆ زیاتر لە ١٠٠ جار وێنەی گیراوە بۆ فیلم و پەخشی تەلەفیزیۆنی .
٣ . هەموو شەوێك پێش خەوتن بەرداخێك شامپانیا دەخواتەوە .
٤ . پاسپۆرتی نییە و پێویستی پێی نییە بۆ گەشتکردن و چوونەدەرەوە بۆ وڵاتانی دیکە .
٥ . ساڵانە دووجار ئاهەنگی یادی لەدایكبوونی دەگێڕێت، خۆی لە ٢١ی نیسانی ١٩٢٦ لەدایكبووە ، بەڵام لە مانگی حوزەیرانیشدا ئاهەنگی فەرمی لەدایكبوونی سازدەکات .
٦ . لەو کاتەوەی دەسەڵاتی تەختی پاشایەتی وەرگرتووە، ١٣ سەرۆك وەزیران لە بەریتانیا گۆڕاون .
٧ . شاژن هاندەری هەڵبژاردەی ئارسناڵە .
٨ . زمانی فەڕەنسی بەباشی دەزانێت و دەتوانێت بە تەواوەتی قسەی پێبکات .
٩ . ساڵانە میوانداری زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس دەکات لە کۆشکی باکنگهام .
١٠ . زیاتر لە ٧٠ ساڵە هاوسەرگیری کردووە .
|