سێ نوێنەری ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان لە هەولێر دەستگیرکران
نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاندووە، سێ نوێنەریان لە فرۆکەخانەی هەولێر لەلایەن هێزێکەوە دەستگیرکراون.
نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مستەفا عوسمان، نوێنەری پێوەندییەکانی پەیەدە لە هەولێر، جیهاد حەسەن، نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتی لە هەولێر و مستەفا عەزیز ئەندامی پەیەدە لە هەولێر، کاتژمێر ٣:٠٠ی بەیانی چووبوون بۆ فڕۆکە خانەی هەولێر بە مەبەستی پێشوازی کردن لە میوانێکیان، کە لە فڕۆکەخانە لە لایەن هێزێکەوە ئەم سێ کەسە دەستگیر کراون .
ڕاشیانگەیاندووە، کە لەسەر هۆکارەکانی دەستگیرکردنی ئەو سێ ئەندامەیان هیچ شتێکیان پێ ڕانەگەێنراوە و لەمبارەیەوە ئەوان لە هەوڵدان پێوەندی بە بەرپرسانی هەرێمەوە بکەن.
|