بانکی ناوەندی عێراق بڕیارێکى بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەکرد

10/06/2021
فۆتۆ: 

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بڕی خستنەڕووی دراوە بیانییەکان بۆ بانکەکان و کۆمپانیاکان زیاتر دەکات بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار.

  ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لەنوسراوێکدا ڕاگەیاندووە، بڕیاریدا بڕی دراوی بیانیی زیاتر بخاتە بازاڕەوە بۆ بانک و کۆمپانیاکان، ئەمەش لەپێناو دابەزاندنی نرخی دۆلار و بەدەستهێنانی چەند ئامانجێکی سیاسیی ئابووری.

 ئەوەشی ڕاگەیاندووە، پشکی بانکەکان بڕی ٣٠٠ هەزار دۆلاری هەفتانە، کۆمپانیاکانی ئاڵۆگۆری دراویش کە دابەشبوون بەسەر سێ کۆمەڵەدا، تیایدا کۆمەڵەی یەکەم هەفتانە دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار، کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی دووەم ٧٥٠ هەزار دۆلاری هەفتانەیە و کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی C  ٧٠هەزار دۆلاری هەفتانەیە.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت،  نرخی دۆلار بۆ سەرو ١٥٠ هەزار بەرزبووەتەوە و پێدەچێت لە دوای جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەوە نرخەکەى دابەزێت.