ئایا پیسبوونی دەریاکان کاریگەری لەسەر ژیانی بوونەوەرە زیندوەکان هەیە؟

10/06/2021
فۆتۆ: 

زەریاکان کە نزیکەی سەدا ٨٠ی ئۆکسجینی جیهان بەرهەمدەهێنن، بەهۆی گەرمبوونی گۆی زەوی، گۆڕانی ئاووهەوا، پیسبوون و کاریگەری راوکردنی لەرادەبەدەر، بوونەوەرە زیندەوەکانی ناوی لەناو دەچن و ئۆکسجینی جیهانیش لە مەترسیدایە.

بە پێچەوانەی ئەوەی دەزانرێت، سەرچاوەی سەرەکی ئۆکسجین لە جیهاندا زەریاکانن، نەوەک دارستانەکان . زەریا کە دوو لەسەر سێی رووی زەوی پێکهێناوە و قەوزەکان کە لە دەریاکاندا دەژین، نزیکەی سەدا ٨٠ی ئۆکسجینی جیهان بەرهەمدەهێنن .

قەوزەی زەریاکان کە گرنگترین سەرچاوەی ئۆکسجینی جیهانن لە هەمان کاتدا سەرچاوەی بژێوی بوونەوەرە زیندەوەکانی ئاوین و لانەیانە . مەرجانەکان کە لە دەریاکاندان لە پاڵ بەرهەمهێنانی ئۆکسجین بە بەکاربردنی دوانەئۆکسیدی کاربۆن یەکێکن لە بوونەوەرە زیندەوە گرنگەکان بۆ تەندروستیی جیهان . مەرجانەکان کە لە نزیکەی ١٠ هەزار رووی زەریاکان ٢٥ی داپۆشیوە، بە تەنیا نزیکەی نیوەی ئەو ئۆکسجینە بەرهەمدەهێنێت کە لە دەریاکاندا بەرهەمدەهێنرێت .

لەگەڵ ئەوەشدا سەدا ٩٢ی ئەو دوانە ئۆکسیدی کاربۆنەی لە بەرگەهەوادا هەیە زەریاکان هەڵیدەمژن، لەوەشدا مەرجانەکان یەک لەسەر سێی ئەو دوانە ئۆکسیدی کاربۆنە بە تەنیا هەڵدەمژێت . هەروەها مەرجانەکان راستەوخۆ سەدا ١٧ی ئەو پرۆتینە بەرهەمدەهێنن کە لە جیهاندا بەکار دەبرێن .

بەهۆی گەرمبوونی گۆی زەوی، گۆڕانکاری ئاووهەوا، پیسبوون و کاریگەری راوی لە رادەبەدەر زەریاکان زۆرترین کاریگەیان لەسەر دروست بووە . بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەبنە هۆی سپیبوونی رەنگی مەرجانەکان، ئەوەیش قەوزەکان لەسەر مەرجانەکان نامێنن کە ژیانی پێ دەبەخشن، واتا مەرجانەکان دەمرن .

بەپێی زانیارییەکانی ئەنجوومەنی بەرگریی لە دەرامەتە سروشتییەکان کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، بەهۆی گۆڕانکاری هەلومەرجەکانی زەریاکانەوە یەک لەسەر سێی سەگی دەریا، قرش و جۆرەکانی دیکەی سەر بەو توخمانە رووبەڕووی مەترسی لەناوچوون بوونەتەوە.