بەهاراتێک سودی بۆ چاکبوونەوەی شێر پەنجە هەیە

11/06/2021
فۆتۆ: 

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە ئەو ماددانەی لە پێکهاتەی بەهاراتی کاریدا هەیە، دەتوانێت ڕووبەڕووی چەند جۆرێکی نەخۆشی شێرپەنجە بێتەوە و یارمەتیدەربێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی توشی شێرپەنجە بوون .

ماڵپەڕی سکای نیوز ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە باس لەوەدەکات بەهاراتی کاری بەشێوەی هاڕراو هاوکارە لە چارەسەرکردنی چەند جۆرێکی نەخۆشی شێرپەنجە .

بە گوێرەی توێژینەوەکە کە لە زانکۆی کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە، بەهاراتی کاری وادەکات گەشەی گرێی شێرپەنجەی مەمک و خوێن خاوبکاتەوە و بەوەش هاوکارە لە چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەدا .

زانایان لە توێژینەوەکەدا بڕێک بەهاراتی کارییان تێکەڵ بە باوترین دەرمانکرد کە دەدرێن بە توشبووانی شێرپەنجە ئەنجامەکەی ئەرێنی دەرچوو، ئاشکرابوو کە کاری کاریگەری ئەرێنی هەیە لە چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی توشی شێرپەنجەبوون.