توێژینەوەیەکی نوێ: بەستەڵەکەکان خێراتر دەتوێنەوە لەوەی چاوەڕواندەکرێت

12/06/2021
فۆتۆ: 

بە گوێرەی توێژینەوەک کە لەلایەن زانکۆیەکی بەریتانییەوە ئەنجامدراوە، ئەو پارچە بەستەلەکەی لە نزیک کەنارە ئاوییەکانی زەریای بەستووی باکور دوو بەرامبەر خێراتر دەتوێتەوە لەچاو ئەو پێشبینیانەی کە پێشتر بۆی کرابوون .

زانکۆی (یونیڤرسیتی کۆلیج) لە لەندەن لە توێژینەوەکەدا کە لە لایەن گۆڤاری (زی کریوسڤیر)ەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، ئەو بەستەڵەکەی کە لە ناوچە کەنارەکانی بەستەڵەکی باکور لەنگەری گرتووە، بەڕێژەی لە ٧٠% بۆ لە ١٠٠% دەتوێیتەوە، وەک لەوەی پێشبینی بۆ کرابو .

ئەو مەترسییەش وای لە زاناکان کردووە پێداچوونەوە بکەن، بە تێڕوانییەکانی پێشتریان سەبارەت بە ئەستوری بەستەڵەکی باکور، کە بە ئاماژەیەکی مەترسیدار دادەنرێت سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا .

ڕۆبی مالیت کە سەرپەرشتی توێژینەوەکەی کردووە ئاماژە بەوە دەکات، پێشبینییەکانی پێشتر کە هەیانبووە سەبارەت بە ئەستوری بەستەلەکی باکور، پشتی بە نەخشەکانی پێشتری بەفری ناوچەکە بەستووە، کە نزیکەی ٢٠ ساڵی بەسەردا تێپەڕیووە .

ئاماژەی بەوەشکردووە، پارچە بەستەڵەکان لە کاتێکی درەنگتری ساڵدا دروست دەبوون، بەڵام ئەوە یەکەمجار بەو خێراییە جیابێتەوە لە بەفری کەڵەکەبوونی ناوچەکە، ئەوەش وایکرد جارێکی تر پێداچوونەوە بکەنەوە بە پێشبینیییەکانیش پێشوویاندا، چونکە لە ئێستاد بەستەڵەکەکان زووتر و خێراتر دەتوێتەوە لەچاو ڕابردوودا .