کازمی: سوورین لەسەر دەستگیرکردنی بکوژانی چالاکانی مەدەنی

12/06/2021
فۆتۆ: 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان سوورن لەسەر گەیشتن بە بکوژانی چالاکانی مەدەنی.

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی کازمی ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، لە میانی سەردانیکردنی خانەوادەی (ئەنەس مالیک) کە لە خۆپیشاندانەکانی شاری ناسریەی باشوری عێراق کە ساڵی ڕابردوو کوژرا رایگەیاند، دەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان سورن لەسەر کارکردن بۆ گەیشتن بە بکوژانی چالاکانی مەدەنی، کە پێشتر توانیویانە بکوژانی ڕۆژنامەنووس ئەحمەد عەبدولسەمەد و تیمی مردن لە بەسرە و ژمارەیەکی دیکە بکوژانی خۆپیشاندانەکان دەستگیر بکەن.

کازمی لە میانی سەردانیکردنی شاری ناسریەی باشوری عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ چەند دەیەیەکە شارەکە گیرۆدەی پەراوێزبوون و کەمی خزمەتگوزاریی  و سیاسەتی هەڵە بووەتەوە.

جەختیشیکردەوە حکومەت یایەخێکی گەروە دەدات بە پارێزگاکە و ئەمرۆ چەند پرۆژەیەکی خزمەگوزاری گرنگ لە شارەکە کراونەتەوەن بە مەبەستی خزمەتکردنی هاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆیان.

بەیانی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەردانی شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقاری کرد و ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەکە کردەوە.