نرخی دراو و ڕێز لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

12/06/2021
فۆتۆ: 

ڕۆژانە تۆڕی هەواڵی ژیان نرخی جۆرە جیاوازەکانی دراو و زێر لە بازاڕەکانی هەرێمدا دەخاتەڕوو .

سەبارەت بە نرخی دراو ، ئەمڕۆ  شەممە، نرخی دۆلار دابەزی و   ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٤٠٠ دینار دەفرۆشرێت .

ماوەیەکە نرخی دۆلار ووردە ووردە لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق بەرزدەبێتەوە و پاش ١٦ ساڵ بەرزترین ئاستى لە مێژووی خۆی تۆمارکرد کە گەیشتە سەرو ١٥٠ هەزار. 

نرخی دراوەکانی دیکەش لەبازاڕەکانی هەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠     هەزار تمەنی ئێرانی ٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە   .

١٠٠    لیرەی تورکی ١٨ هەزار دینارە.

١٠٠  پاوەن ٢١١هەزار و ٥٠٠ دینارە.


سەبارەت بە نرخی زێڕێش ، ئەمڕۆ  شەممە نرخەکان بەم شێوەیەیە
:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە  ٣٤٢ ھەزار دینارە .

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە  ٤٠٢ ھەزار دینارە .

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥٦ هەزار دینارە.