هەر کەس لە پاکستان خۆی نەکوتێت سزایەی نامۆ دەدرێت

12/06/2021
فۆتۆ: 

وەک هاندانێک بۆ خۆکوتان و سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەرپرسانى پاکستان سزای نامۆ و جۆراو جۆر دژى ئەو کەسانەى خۆیان ناکوتن جێبەجێدەکەن.

بەرپرسانى ویلایەتی بنجاب بڕیاریانداوە هەر کەس خۆی بە ڤاکسینی کۆرۆنا نەکوتێت شەبەکەی موبایلەکەی دەبڕن.

حەماد ڕەزا وتەبێژەى تەندروستى بنجاب ڕایگەیاندووە، لە سەرەتادا بابەتەکە هەر  پێشنیاربووە و بەڵام دواتر بەهۆی کەمبوونەوەی خۆکوتانەوە ناچاربوون  ئەو بڕیارە بدەن .

ئەوەشی وتووە، لیژنەى پەیوەندی و ڕاگەیاندنی سەر بە حکومەت بڕیار دەدەن کە چۆن سزاکە جێبەجێبکەن.

هاوکات لە ویلایەتی سندی پاکستان ماوەیەک هەر فەرمانبەرێک خۆی نەکوتایە موچەکەیان ڕادەگرت تا ئەو کاتەی خۆ دەکوتا.

ئەمەش لە کاتێکدایە بە پشتیوانی چین تا ئێستا زیاتر لە ١٠ ملیۆن ڤاکسین نێردراوە بۆ پاکستان و هەرچەندە دانیشتوانی ئەو وڵاـە زیاترن لە ٢٢٠ کەسە.