کۆمەڵێک کارتی دەنگدان بە یەکێک لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنەوە گیراوە

12/06/2021
فۆتۆ: 

میدیا عێراقییەکان لە چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگای دیالە کارتی دەنگدان، بە یەکێک لە کانیدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی داهاتوو بووە و دەستی بەسەردا گیراوە.

بە گوتەی ئەو سەرچاوانە، لە کاتی هەوڵێک بۆ تیرۆرکردنی، کارتی دەنگدان بە کاندیدێکی بازنەی قەزای میقدادیەی سەربە پارێزگای دیالەدا گیراوە و لەو کاتەدا ئەو بابەتە ئاشکرا بووە.

دوای ئاشکرابوونی کارتەکانیش هاوڵاتیانی ناوچەکە پێیان زانیوە و داوایان لە وەزیری ناوخۆ و دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی کردووە، لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لەو بابەتە بکرێت، بزانرێت ئەو کارتانەی تایبەت بە دەنگدا بۆچی لای ئەو کاندیدە بووە.

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاشکرایانکردووە، لە ئێستادا ئەو کارتانەی دەنگدانە کە بەو کاندیدە گیراوە، لە بنکەی پۆلیسی وەیجیهەی سەر بە پارێزگای دیالەیە دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، بەردەوامە لە دابەشکردنی کارتی دەنگدانن کە لە هەموو بنکەکانی دەنگدان هەیە.