ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. ساڵانە سێ ملیۆن تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی بەرهەمدەهێندرێت

12/06/2021
فۆتۆ: 

سەرۆکی ڕێکخراوی کشتوکاڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاندووە، ساڵانە زیاتر لە 3 ملیۆن تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی لە کوردستان بەرهەم دێت .

محەمەد فەرید سپەری سەرۆکی ڕێکخراوەی کشتوکاڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاندووە ، کشتوکاڵ تەوەری گەشەی کوردستانە و بە پشت بەستن بەم بەشە، بینەری گەشەی ئابووری و کاروپیشە لە کوردستان دەبین و 30 لەسەدی کاروپیشەی کوردستان لە بواری ئابووریدایە و ساڵانە زیاتر لە 3 ملیۆن تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی لە کوردستان بەرهەم دێت.


ناوبراو  ڕاشیگەیاندووە، کوردستان لە بواری بەرهەم هێنانی گەنم لە ریزی چوار پارێزگای سەرتری وڵات، لە بواری بەرهەم هێنانی گۆشتی مریشک پلەی 8ی وڵات، پەتاتە پلەی پێنجەم، شیلک پلەی یەکەم، گوێز پلەی چوارەم و نۆک پلەی چوارەمی ئێرانی هەیە.

سپەری هەروەها باسی تایبەتمەندییەکانی کشتوکا دەکات و دەڵێت ، 88 لەسەدی زەویەکانی کوردستان دەیمییە کە ئەم تایبەتمەندییە لە هیچ پارێزگایەکی تری وڵاتدا نابینرێت.

سەبارەت بە ووشکە ساڵی ئەمساڵیش دەڵێت ، کەرتی کشتوکاڵی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی زیانی 6 هەزار ملیار تمەنی بووە کە بۆ قەرەبوو کردنەوەیان چاوەڕوانی بڕیاری لیژنەی دەوڵەت و نوێنەرانی مەجلیسین.