ئایا مۆبایلە زیرەکەکان کاریگەریان لەسەر مێشک هەیە؟

13/06/2021
فۆتۆ: 

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی ئەو تیشکەی کە لە مۆبایلی زیرەکەوە دەردەچێت و دەچێتە گوێی بەکارهێنەر کاریگەریی خراپ لەسەر ئاستی بیرەوەری و مێشکی کەسەکە دروستدەکات .

توێژینەوەکە پەیمانگای سویسری تەندروستی ئەنجامیداوە کە کاریگەرییە خراپەکانی مۆبایلی زیرەک بۆ تەندروستی بەکارهێنەرانی دەخاتە ڕوو .

هەروەک لە توێژینەوەکەدا ئاماژەی پێکراوە ئەو شەپۆلانەی لە مۆبایلە زیرەکەکانەوە دەردەچن کاریگەریی خراپی بۆسەر مێشک و بیرەوەری دەبێت .

توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەسەر پەیوەندی تیشکی  (RF-EMF) مۆبایلە زیرەکەکان و بیرەوەری ئەو کەسانەی کە ئالودەی ئەو جۆرە مۆبایلانە بوون کردووە، بۆیان دەرکەوتووە کە لەماوەی ١٢ مانگدا ئەو تیشکانە کاریگەریی خراپی بۆسەر مێشک و بیرەوەری بەکارهێنەرانی دەبێت .

لە هەواڵێکی (ڕۆژنامەی میروری بەریتانی)دا هاتووە، لە توێژینەوەکەدا نزیکەی ٧٠٠ گەنج بۆ ماوەی ساڵێک بەشدارییان پێکراوە، بەئامانجی ئەوەی بزانرێت تیشکی ئەو مۆبایلانە تا چەند کاریگەریی لەسەر ئاستی بیرەوەریان دەبێت.