هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە
هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، سبەى شەقامێکى سەرەکی شار دادەخرێت.
ڕادیۆ ئێف ئێم ڕایگەیاندووە "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێرانی به‌ڕێز ئاگادار ده‌كاته‌وه، سبه‌ینێ دووشه‌ممه (14/6/2021) شه‌قامی سه‌ره‌كی (سلێمانی – هوانه) له‌پردی وڵوبه‌وه تاوه‌كو به‌رده‌م بنكه‌ی ئاسایشی شێخ عه‌باس ئاراسته‌ی ده‌رچوون له‌سه‌نته‌ری شار، به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی به‌ربه‌ست ده‌كرێت له‌كاتژمێر (9)ی به‌یانی، به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانیه‌وه .
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەو شەقامە سەرەکیترین شەقامی سلێمانییە و داخستنیشی بۆ چەند کاتژمێرێک قەرەباڵغی زۆر دروستەکات و وەک چاودێرانیش دەڵێن لە وڵاتان نۆژەنکردنەوەى شەقامە قەرەباڵغەکان دەخرێتە دوای ١٢ی شەو و بەڵام لە هەرێم کاتژمێری ٩ی بەیانی دەکرێت.
|