ئوردن.. ئەندامێکی خێزانی شاهانە لە دادگای سەربازیی دادگایی دەکرێت

13/06/2021
فۆتۆ: 

بە تۆمەتی ئاژاوە و پلانگێڕی لە دژی دەسەڵاتی پادشایەتی لە ئوردن، هەفتەی داهاتوو ڕێوشوێنی لە دادگای سەربازی پرۆسەی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی دۆسیەی کودەتاکەی ئەو وڵاتە دەستپێدەکان، کە یەکێکیان لە خێزانی شاهانەیە.

نوێنەرانی داواکاری گشتی ڕایانگەیاند، دۆسیەی (فیتنە) کە لە لایەن دەسەڵاتدرانی ئەو وڵاتەوە ناسێنراوە وەک ئاماژەیەک بۆ کودەتاکەی چەند مانگی ڕابردوو،  بڕیاری تانەکەی پەسەند کردووە، لە دۆسیەی هەریەکە لەباسم ئیبراهیم عەوزەڵا سەرۆکی دیوانی شاهانە و وەزیری دارایی پێشوو شەریف عەبدولڕەحمان حەسەن زەید حسین.

بە گوێرەی دۆسیەکە ئەو دوو کەسە تۆمەتبارن بە هاندان و دژایەتیکردنی سیستمی سیاسی شاهانەی ئوردن و مەترسی دروستکردن بۆ سەر ئاشتی و سەلامەتی کۆمەڵگەی ئوردن و دروستکردنی فیتنە و ئاژاوە و دووبەرەکی نانەوە لە وڵاتدا.

هەروەها دەستبەسەراگرتنی مادەی هۆشبەریان دراوەت پاڵ، بە مەبەستی بەکارهێنان، کە ئەوەش پێچەوانەی یاسا کارپێکراوەکانی وڵاتە و سزای لەسەرە.

لە دۆسیەکەدا بە ڕاشکاوی ئاماژە کراوە بە بوونی پەیوەندیی بەهێز، لە نێوان شازادە حەمزە بن حسین لەگەڵ تۆمەتبارەکان.

کێشەکە لە ڕۆژی ٣ نیسانی ئەمساڵ تەقییەوە، کاتێک شازادە حەمزە زڕبرای شا عەبدوڵای پادشای ئوردن، تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە و گەندەڵی لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا تەشەنەی کردووە.

بۆ ڕۆژی ٤ی نیسان، ڕۆژێک دوای بڵاوبوونەوەی تۆمار ڤیدیۆییەکەی شازادە حەمزە، دەسەڵاتدارانی ئوردن، جێنشینی پێشوو چەند کەسێکی دیکەیان تۆمەتبار کرد بە تێوەگلان لە پلانگێڕییەک لە دژی دەسەڵاتدارێتی ئوردن و ئاسایش وئارامی وڵات، بەو هۆیەشەوە ٢٠ لەسەر ئەو تۆمەتانە دەستگیر کران.

دوای چەند ڕۆژێک دەسەڵاتدارانی ئوردن بڵاویانکردەوە، بە ناوبژیوانی شازادە حەسەن بن تەلال مامی پادشای ئوردن، شازادە حەمزە ئاشکراوەتەوە و ئێستا پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکانی پادشای وڵاتەوە دەربڕیووە.

لە ڕۆژی ٢٢ نیساندا دەسەڵاتدارانی ئوردن ١٦ کەسیان لەتۆمەتبارەکان ئازاد کرد، بەڵام لەناو ئازادکراوەکاندا هیچکام لە عەوزەڵا و شەریف عەبدولڕەحمان حەسەن بن زەیدیان تێدا نەبووە.

.