شاندەكەی بزوتنەوەی گۆڕان پێکھاتووە لە عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی و جەلال جەوهەر و برزۆ مەجید، ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و چەند بەرپرسێكی دیكەی بزوتنەوەكە.
سەردانەكە بەمەبەستی گفتوگۆكردنە لەبارەی رەوشی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەكان و دۆزینەوەی رێگاچارەی دەربازبوون.
شاندەكەی گۆڕان لەلایەن عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و محەمەد حەكیم كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی و عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ و چەند بەرپرسێكی دیكەی حزبەكە پێشوازیان لێكرا.
ئەوە لە كاتێكدایە وا بڕیارە هەر ئەمڕۆ بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستان بكات و پرسی رێككەوتنیان لە حكومەتی هەرێم گفتوگۆ بكەن لەگەڵ دۆخی ئێٍستای هەرێمی كوردستان و رێگاچارەسەرەكانی بەردەم حكومەت باسی لێوە بكرێت.