لەهەڵەبجە نارنجۆک بەکەسێکدا تەقیەوە و گیانی لەدەستدا

14/06/2021
فۆتۆ: 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە پارکی کاکەییەکانی گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە نارنجۆکێک بە گەنجێکدا تەقیوەتەوە و بەسەختی برینداری کردووە و دواتریش گیانی لەدەستداوە.


بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو گەنجە نارنجۆکێکی پێبووە و پیایدا تەقیوەتەوە، بەسەختی هەناوی بریندارکردووە و دواتریش گیانی لەدەستداوە، تائێستاش ناسنامەی کەسەکە ناناسرێتەوە. 

لەئێستاشدا، هێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی لێکۆڵینەوە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.