وتەبێژی تەندروستی سلێمانی: ئۆباڵی ژیانی نەخۆشانی شێرپەنجە لە ئەستۆی ئێمەدا نییە و حکومەت بەرپرسە

14/06/2021
فۆتۆ: 

وتەیبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، دوێنی وەزارەتی تەندروستی بڕیاریداوە رێژەی ٥٠٪ی میلاکاتی نەخۆشخانەی هیوای شاری سلێمانی ببڕێت و بەمەش ١٠٠ میلاک لەسەر نەخۆشخانەی هیوا لابراوە، دەشڵێت، "پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا شەش مانگە موچەیان وەرنەگرتووە".

ئەمڕۆ دووشەممە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا یاد نەقشبەندی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەکرد، لێکتێنەگشتنێک هەیە لەپرسی مانگرتنی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوادا، ئەوان بەبڕیارێک رێژەی ٥٠٪ی میلاکاتی نەخۆشخانەی هیوا کەمکراوەتەوە و ئەمەش کاریگەری زۆری کردووەتە سەر نەخۆشخانەکە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، لەمانگی تشڕینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە سەردانی هەولێر دەکەین بەمەبەستی چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی نەخۆشخانەکە، بەڵام دوێنی وەزارەت بڕیاریدا بەکەمکردنەوە میلاکاتی نەخۆشخانەکە لەکاتێکدا شەش مانگە موچەمان وەرنەگرتووە.

لەبارەی بڕی پێویستی دەرمانیشەوە، یاد نەقشبەندی ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا بڕی دەرمان بەشێوەیەکی باش بەرەوپێشچووە و کۆمپانیاکانی دەرمانیش ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ دابینکردنی بڕی پێویستی دەرمان دەربڕیوە.

دەشڵێت، ماوەی شەش مانگە پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا موچەیان وەرنەگرتووە، ئیتر تا ئێرە دەتوانن بەردەوامبن و بالەمەودوا حکومەت چارەسەری نەخۆشەکان لە ئەستۆ بگرێت.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی تایبەت بە شێرپەنجە دی خەرجنەکردنی موچەکانیان بۆ ماوەی شەش مانگ مانیان لەکارەکانیانگرت و دەشڵێن، "شەش مانگە موچەیان وەرنەگرتووە".

پزشیک و کارمەندانی نەخۆشخایەنی نەخۆشخانەی هیوا ئاماژەیان بەوەکرد، "ماوەی شەش مانگە موچەیان وەرنەگرتووە  و بەبەردەوامیش کاریانکردووە و بەدەم چارەسەرکردنی نەخۆشەکانەوە رۆشتوون، بەڵام چیتر ناتوانن بەو شێوەیە دەوام بکەن".