کۆنتینیۆ دەگەڕێتەوە ئینگلتەرا

14/06/2021
فۆتۆ: 

فلیپ کۆنتینیۆ یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى و هەڵبژاردەى بەڕازیل وەرزى داهاتوو دەگەڕێتەوە خولى ئینگلیز.

ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، یانەى لیستەر سیتى ئامادەیى دەربڕیوە بۆ ئەوەى گرێبەستیک بە بەهاى 20 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یاریزانە بەڕازیلیەکە واژۆبکات.

وتیشى، بریندان روجرزى ڕاهێنەرى لیستەرسیتى چاوى بڕیوەتە تواناکانى فلیپ کۆنتینیۆ و ئامانجى سەرەکى یانەکەیەتى بۆ وەرزى داهاتوو.

ساڵى 2018 کۆنتینیۆ لە یانەى لیڤەرپولى ئینگلیزیەوە ڕووى لە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانیکرد و دواتریش بەخواستن ڕووى لە یانەى بایرن میونشن کرد.