لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگاری کەلار- دەربەندیخان دوو کەس گیانیان لەدەستدا

14/06/2021
فۆتۆ: 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر رێگای کەلار دەربەندیخان، لە روداوێکی ھاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ڕوداوەکە لە  نزیک بانی پێواز لەنێوان ماتۆرسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەبڵ کابینەدا رویداو لەئەنجامدا هەردوو سەرنشینی ماتۆرسکیلەکە گیانیان لەدەستداوە.

لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە رێگای نێوان کەلار - دەربەندیخان بەھۆی روداوی ھاتوچۆوە ٣کەس گیانی لەدەست داوە و چوار ھاوڵاتیش بریندار بون