بەغدا بڕیاری نوێ لەبارەی پڕۆگرامی دوو قۆناغی خوێندنی کوردی لە کەرکوک دەرکرد

14/06/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی فیدراڵی، بڕیاری نوێ وگۆڕانکاری لەپڕۆگرامی هەندێ وانە دەکات وەک ئامادەسازیەک بۆ تاقی کردنەوەکانی کۆتایی ساڵ، سەبارەت بە خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکوک.

پەروین فاتیح سەرۆکی یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ۲٠۲۱/٦/۱٤ وە لەکاتی سەردانی وەفدەکەیان وەک خوێندنی کوردی بۆ شاری بەغدا، وەزارەتی پەروەردەی عێراقی ڕەزامەندی نیشان داوە لەسەر نووسراوی بەڕێوبەرایەتی گشتی پرۆگرامەکان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم و نووسراوی خوێندنی کوردی ، کە تێیدا داوایانکردبوو پرۆگرامەکان بۆ پۆلی شەشەمی ئامادەیی و سێیەمی ناوەندی کەم بکرێتەوە.

سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکان بەوجۆرەیە کە ڕەزامەندی دراوە لەسەر تەرکەکانی بەش و ماددەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانی ( ئەحیائی وتەتبیقی و وێژەیی ) وە هەروەها تەرکەکانی بابەتی بیرکاری بۆ پۆلی سێیەمی ناوەندی کە پێشتر پێشنیازیان کردبوو.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو هەنگاوەش لەڕێی خشتەیەکی دیاری کراوەوە هەندێ بەش لەو وانانە تەرک بکرێن وداخڵی تاقی کردنەوەکان نەکرێن بەوەش توانیویانە ڕەزامەندی بەغدا بەدەستبهێنین لەوەی ڕەچاوی دۆخی ناهەمواری قوتابیان وخوێندکاران بکات، تا بەشێوەیەکی تەندروست بەشداری تاقی کردنەوە گشتیەکان بکەن .