وەزارەتی بازرگانی دەنگۆیەک لەسەر بەشە ئاردی هاوڵاتیان ڕەتدەکاتەوە

15/06/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتى هەرێمى کوردستان سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە خراپی ئەو ئاردە دەکەن کە دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بڵاویکردەوە، دوای دەنگۆیەکی زۆری هاولاتیان سەبارەت بەخراپی ئەو ئاردەی دابەش دەکرێت . رۆژی سێ شەممە ١٥-٦-٢٠٢١ بەرێوبەرایەتی گشتی بازرگانی سەر بەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی  ئەو گەنمەیان تاقی کردەوە کە گەنمی سایلۆی هەولێرە و لەلایەن وەزارەتی بازرگانیەوە دابەش دەکرێت بەمەبەستی  بەرچاو روونی بۆ ئەو دەنگۆیانەی لەسەر ئاردی خواردن دەکرێت.

لە بەشێکى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای تاقی کردنەوەکەش لەلایەن لیژنەی چاودێریەوە ئاردەکە بەپەسند  راگەیەندرا .