دوایین زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی دەستگیرکراوانی بادینان ئاشکراکرا
سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سەردانی چالاکوانە دەستگیرکراوەکانی بایدنانیان کردووە و دۆخی هەموویان لەهەموو روویەکەوە باش بووە، دەشڵێت، "زیندانییەکان وتیان فشاریان لەسەرنییە".
ئەمڕۆ سێشەممە، شاخەوان رەئوف بەگ سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی سەردانێکیان بۆ لای دەستگیرکراوانی بادینان لە هەولێر بۆ دەنگی ئەمریکا باسی لەوەکردووە، پێنجشەممەی رابردوو سەرۆکی پەرلەمانی و لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی دەستگیرکراوانی بادینانیان لە زیندان کردووە و دۆخی تەندروستی و جێگا و رێگایان باش بووە، دەشڵێت، "زیندانەکان وتییان کە لە ژێر هیچ فشارێکی زینداندا نین".
سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، (زیندانییەکان) گلله‌یان لەبابه‌تی جێگه و ڕێگه‌یان نه‌بوو هه‌م ته‌ندروستیان باش بوو هه‌م له‌باری ده‌رونییه‌وەباش بوون، وەهه‌م جێگە و ڕێگه‌شیان باش بوو، ئه‌نجامی دانیشتنه‌کە ئاوا بوو کەتوانیمان مواجەو بینینی که‌سوکار و مناڵ و دایک و باوکیان بۆ ڕێکبخه‌ین.
لەبارەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ زیندانییەکاندا، شاخەوان رەئوف بەگ ئەوەی خستوەتەڕوو، "بۆ هه‌رکه‌سێکیان به‌نزیکه‌ی نیو کاتژمێر دانیشتووین و قسه‌مان له‌گه‌ڵدا کردون، پێمان وتن کە ئێوە هیچ فشارێکتان له‌سه‌ره؟ یان هیچ حاڵه‌تێکی ده‌رونیتان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت؟ ئه‌وه‌ی کەئیستیفزارەیان هه‌رشتێکی له‌و بابه‌ته‌یه؟ له‌وه‌ڵامدا ئه‌وەبوو کە ئه‌وان کێشه‌ی ته‌ندروستیان نییه، کێشه‌ی جێگه‌یان و ناڕه‌حه‌تیان نییه، سه‌ردانێکی باش بوو، نه‌خێر ئه‌وان به‌ئێمه‌یان وت باری ته‌ندروستیمان باشە هەروەها له‌ژێر هیچ فشارێکی زینداندا نیین ."
سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان دەشڵێت، "ئه‌نجامی دانیشتنه‌کە ئاوا بوو کەتوانیمان مواجە و بینینی که‌سوکار و مناڵ و دایک و باوکیان بۆ ڕێکبخه‌ین، پێرێ کاتژمێر یانزە که‌سوکاری زیندانیان لەبادینانه‌وە هاتوون و باوک و دایکیان و خێزانه‌کانیان و مناڵه‌کانیان هاتوون مواجەو بینینیان کردووه، ئێمە هه‌م له‌باری ته‌ندروستیشه‌وە جه‌ختمان کرده‌وە کە ته‌ندروستیان هیچ گرفتێکیان نییه ."
شاخەوان رەئوف بەگ لەبارەی دۆخی زیندانیانیشەوە ئەوەشی وتوە، "جێگە و ڕێگه‌شیان تاڕاده‌یه‌ک خراپ نییە و بڕیاریشە دوای پانزه‌ی ئەم مانگە جێگە و ڕێگه‌یان باشتر بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێک لە زیندانیه‌کان ده‌گوازنه‌وە بۆ زیندانی چاکسازی و شوێن و ڕێگه‌یان ئه‌مان باشتر ده‌بێت، ته‌نانه‌ت لەمه‌سه‌له‌ی خواردنیش پرسیارمانکرد، گرفتی خواردنیشیان نییه ."
ژمارەیەک رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان لە مانگی 10ی ساڵی رابردووەوە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستبەسەر کراون و لە ١٦ی٢ی٢٠٢١ دادگایی‌کردنی بەشێک لە گیراوەکان لە دادگای ژمارەی ٢ی کەتنی هەولێر بەڕێوەچوو و دادگا هەر یەکە لە شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەمی بە شەش ساڵ زیندانیی سزادا.
|