بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

15/06/2021
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتییەکان بڵاوکردەوە .

ئەمڕۆ سێ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری خاوەنی ئەو  ئۆتۆمبێلە ژمارە كاتیانە دەكاینەوە كە پێشتر لە پشكنینی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیدا دەرنەچوون، دەتوانن ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو كە دەكاتە بەرواری (21.6.2021) كاتژمێر (8:30) هەشت‌ و سی خولەكی بەیانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی بكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەشێک لەو ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتیانەی بەهەر شێوەیەک بێت  هاتونەتە هەرێم و بەڵام لەگەڵ مەرج و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ ناگونجێن ئەوا ژمارەیان پێ نادرێت و ئەمەش کێشەى لە هەرێم دروستکردووە لە ئێستادا هەزاران ئۆتۆمبێلی لەو جۆرە هەیە.