نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
بە گوێرەی داتاکانی بۆسەی جیهانی تایبەت بە وەزە لە جیهاندا، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلیک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلارو ٦٢ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە .
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا بە ٧٢ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە .
ئەوەش لە کاتێکدا ڕۆژى هەینی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت گەیشتە ٧٣ دۆلار، کە ماوەی دوو ساڵە نەوتی خاو ئەو نرخەی تۆما رنەکردووە .
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش گەیشتبووە ٧٠ دۆلار .
بەهۆی سووکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە و دەستپێکردنەوەی کار لە زۆربەی کەرتە ئابورییەکان جیاجیاکانی ئەوروپا و جیهان، بازاری وزەی جیهانی گەرم بووەتەوە و کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت.
|