نرخی دۆلار دابەزی

16/06/2021
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی دۆلار ١٠٠ بۆ ١٤٩ هەزار و ٣٠٠ دینار دابەزی.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، لەهەفتەی رابردوودا بانکی ناوەندی عێراقی بڕیاریدا بەخستنەبازاڕی بڕی زیاتری دراوی بیانی بەتایبەتی دۆلار بەمەبەستی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.

ماوەیەکە نرخی دۆلار ووردە ووردە لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق بەرزدەبێتەوە و لەماوەی رابردووشدا پاش ١٦ ساڵ بەرزترین ئاستى لە مێژووی خۆی تۆمارکرد کە گەیشتە سەرو ١٥٠ هەزار.

نرخی دراوەکانی دیکەش لەبازاڕەکانی هەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

١٠٠ لیرەی تورکی ١٨ هەزار دینارە.

١٠٠  پاوەن ٢١١هەزار و ٥٠٠ دینارە.