کەجەکە: پێویستە پارتى هێزەکانی بۆ خاڵەکانی پێشووی بکشێنێتەوە
کەجەکە پشتیوانیی خۆی لە دەستپێشخەریی و هەوڵدانەکان بۆ پشتیوانیی لە کوردستان ڕادەگەیەنێت و داواش لە پارتى دەکات، کە هێزەکانی بکشێنێتەوە بۆ خاڵەکانی پێشووی.
هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەجەکە پشتیوانیی خۆی لە هەوڵ و دەستپێشخەرییەکان بۆ پشتیوانیی لە کوردستان ڕادەگەینێت و داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کردووە، کە کۆتایی بە هاوبەشیی لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە شەڕی کورد بێنێت.
راگەیێندراوەکەی هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە، کەجەکە داوای لە پارتى کردووە کە هێزەکانی بکشێنێتەوە بۆ خاڵەکانی پێشووی.
ماوەى چەند هەفتەێکە گرژیەکانى پارتى و پەکەکە لە سنورى زاخۆ و ئامێدى زیادیکردووە و هەردوولا یەکتر تۆمەتبار دەکەن بەوەى سنورى یەکتریان بەزاندووە.
|