بەرپرسی هێزەکانی ٧٠: هاوپەیمانان زۆرمان لێده‌که‌ن بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە
بەرپرسی هێزەکانی ٧٠ سەر بە یەکێتی رایگەیاند، هێزەکانی هاوپایمانان "زۆرمان" لێدەکەن بۆ ئەوەی هیزەکانی پێشمەرگە یەکبگرێتەوە و بەڵێنی هەموو شتێکیشیان پێداون کە تەنها فڕۆکە و دەبابەی تێدانییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا چاوڕەش بەرپرسی هێزەکانی ٧٠ی یەکێتی بۆ دەنگی ئەمریکا باسی لەوەکردووە، ده‌مێکە خه‌ریکین، له‌سه‌ر پرسی ڕێکخستنه‌وه‌ی هێزه‌کان ده‌مێکە به‌رده‌وامین بۆ ئه‌وە مه‌به‌سته‌ش ئێمە هیچ "ئیعتراز" و شتێکی ئه‌وتۆمان نییە به‌ڵام ئه‌مە ئیشی ڕۆژ و دوو ڕۆژ نییە و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و هاوپەیمانانیش چەندین کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە. دەشڵێت، " کە ڕاپه‌ڕینمان کرد یه‌کڕیز بووین هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان له گه‌ڵمان بوو چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌داین به‌ڵام ئێستا خه‌ڵک هه‌مووی گله‌یمان لێده‌کات له هه‌ردوولا "
لەبارەی پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانەوە بەرپرسی هێزەکانی ٧٠ی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردووە، هێزی پێشمه‌رگە کە یه‌کده‌گرێته‌وە لیوایه‌ک و دووان و فه‌وجێک و دووان نییە به‌ڵکو هه‌زاره‌ها پێشمه‌رگه‌یە و بەتەنها یەکێتی ٢٨ لیوای هەیە.
مستەفا چاوڕەش دەشڵێت، "هێزەکانی هاوپەیمانان داوامان لێده‌که‌ن و ڕێنماییمان ده‌که‌ن ده‌ڵێن پێویستە ئێوە ئه‌وە بکه‌ن ئێمه‌ش پێداویستیه‌کانتان بۆ جێبه‌جێ ده‌که‌ین بێجگە له‌وە فشاری تیرۆریستان و داعش کەئه‌گه‌ر ئێمە یه‌کگرتوو نه‌بین ڕه‌نگە دوژمنەکانمان زیاتر بتوانن زه‌فه‌رمان پێ به‌رن و له‌و بۆشاییه‌ی کەهه‌بێت ئه‌وان زیاتر ده‌توانن فرسه‌ت بێنن له‌به‌رئه‌وە خۆمان مه‌بده‌ئیه‌ن پێمان چاکە کە لە داهاتوودا بتوانیین ئه‌وه‌بکه‌ین یه‌کڕیزی خه‌ڵکی کورد کۆبکاته‌وه ."
لەبارەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانیشەوە، بەرپرسی هێزەکانی ٧٠ ئەوەی خستەڕوو، "هێزەکانی هاوپەیمانان به‌ڵێنی زۆر شتیشیان پێداوین و هه‌ندێک شتیشیان ناردووە هیوادارین ئێمه‌ش کارێک بکه‌ین کە بێبه‌ش نه‌بین له‌و شتانه، به‌ڵێنی هه‌موو شتێکیان پێداوین ڕه‌نگە هه‌ر ده‌بابە و فڕۆکه‌ی تێدا نه‌بێت ئه‌گه‌رنا چه‌ک و ئه‌و پێداویستیانه‌ی کە بۆ پێشمه‌رگە پێویستن داویشیانە خۆمان بینیومانن لەڕۆژانی پێشوودا بای سێ ملیۆن دۆلار پێویستی و چه‌کیان هێناوە و داویانە بەهێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و لیوایانه‌ی کەله‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تدایه."
لەهەرێمی کوردستان، جیاواز لە هێزەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەکانی ٧٠ی سەر بەیەکێتی و هێزەکانی ٨٠ی سەر بە پارتی بوونیان هەیە، چەندین ساڵیشە پلانی یەکگرتنەوەی ئەو دوو هێزە هەیە و بەڵام تائێستا بەتەواوی جێبەجێنەکراوە.
|