کریستیانۆ رۆناڵدۆ 4 ملیار دۆلار زیان بە کۆکا کۆلا دەگەیەنێت

16/06/2021
فۆتۆ: 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە یەک کاردانەوە لە دژی خواردنەوە گازییەکان و کۆمپانیای کۆکا کۆلا 4 ملیار دۆلار زیان بەو کۆمپانیایە دەگەیەنێت و بۆرسەی ئەو کۆمپانیایەی دابەزاند و تووشی زیانی دارایی کردن .

ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردەوە، بەهۆى کاردانەوەى کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردنی پۆرتوگال، دژی خواردنەوە گازیەکان و لابردنى شوشەکانی کۆکا کۆلا، 4 ملیار دۆلار زیانى بە کۆمپانیایى کۆکا کۆلا گەیاندووە.

بەپێى زانیارى ڕۆژنامەکە، لە کاتى کردنەوەى بازاڕە ئەوروپیەکان لە کاتژمێر 3:00ى ئەمڕۆ پشکەکانی کۆمپانیای کۆکا کۆلا 56.10 دابەزیوە لە ماوەى 30 خولەکدا.

ئەوەش دواى ئەوەدێت، رۆناڵدۆ شوشەکانی کۆکا کۆلای سپۆنسەری پاڵەوانیەتی یاریەکانى یۆرۆى 2020ى ئەوروپاى لە مێزەکەی بەردەمیدا لابرد، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەى بەرامبەر هەڵبژاردەى مەجەر و شووشەیەک ئاوی لە جێگایان دانا.

ئەو ڕەفتارەى ڕۆناڵدۆ کاردانەوەى جیاوازى لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لێکەوتەوە و ئەوە کاریگەریی لەسەر پشکەکانی کۆمپانیای کۆکا کۆلا لە جیهاندا دروستکرد و دوور نییە رۆژانی داهاتوو کاردانەوەی زیاتر دروست بکات
.

یاریەکەى پرتوگال و مەجەر لە یاریەکانى کۆمەڵەى شەشەمى یۆرۆى 2020، بەڕێوەچوو تێیدا پرتوگال بە 3 گۆڵى بێ وەڵام یاریەکەى بردەوە و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانى 2 گۆڵ تۆماربکات و بەوەش کۆى گۆڵەکانى گەیاندە 11 گۆڵ و بوو بەباشترین هێرشبەرى مێژووى ئەوروپا.