لێدوانی حکومەت لە بارەی ناردنی پارە لە عێراقەوە بۆ هەرێم

16/06/2021
فۆتۆ: 

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رایگەیاند ، عێراق بڕیاریداوە مانگانە بڕی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت

وتەبێژی حکومەتی هەرێم راشیگەیاند، دەوام لە تەواوی فەرمانگەکانی حکومەت وەک پێشووی لێدێتەوە و تەناوبی دەوام نامێنێت .

لەسەر لێبڕینی موچە،  ناوبراو وتی، "سەرەتا دەبێت پارەکە لە بەغداوە بێت و لێکدانەوەی خۆمان بکەین دواتر بڕیار بدەین لەبارەی لێبڕینەوە" .

ئەوەشی وت، هەرچەندە حکومەتى عێراق بڕیارى داوە مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت بەڵام کاتی ناردنی پارەک دیارنییە و پەیوەندی بە حکومەتی عێراقەوە هەیە .

وتەبێژی حکومەتی هەرێم راشیگەیاند ، پابەندین بەوەی کە ٣٠ رۆژ جارێک موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکەین.