کازمی داوای لە هۆزەکان کرد پشتیوانی پەکپارچەیی عێراق بکەن

16/06/2021
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتی سەردانیکردنی شوێنە پیرۆزەکانی سامەڕا
فۆتۆ: 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانی سەردانەکەی بۆ قەزای سامەرا، داوای لە هۆزەکانی ناوچەکە کرد، پشتیوانی دەوڵەت بکەن و پارێزگاری یەکپارچەیی عێراق بکەن و ئاستی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەدا بەهێز بکەن.

بە گوێرەی بەیاننامەکی نوسینگەی کازمی، لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک هۆزەکانی سامەڕا ستایشی هەوڵ و ڕۆڵی هۆزەکانی کردووە لە هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکان، کە بووەنە بەربەستێک لە دژی تیرۆر.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کازمی داوای لە سەرۆک هۆزەکان کردووە پشتیوانی دەوڵەت بکەن، لە پارێزگاریکردن لە یەکپارچەیی عێراق و بەهێزکردن و چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی لەکۆمەڵگەدا.

لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردووەتەوە لە تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و حکومەتیش هەموو توانایەکی خۆی خستووەتە گەر، لەپێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتیان.

کازمی جەختیکردەوە، حکومەتەکەی رووبەڕووی بەربەست و ڕێگری گەورە بووەتەوە، بەڵام سورە لەسەر تێپەڕاندنی کە لەو پێناوەدا پێویستی بە هاوکاریی هەموو لایەکە، بە تایبەت زۆرێک لە هەڵە و کەموکوڕییەکانی پێشوو هاوڵاتی باجەکەی داوە.