بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە ڕووبەرێکی فراوانی چیای سەفین سوتا

16/06/2021
فۆتۆ: 

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە چیای سەفین کەوتەوە و روبەرێکی فراوانی سوتا.

قایمقامیەتی قەزای شەقڵاوە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  کاتژمێر ٧ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە بناری چیای سەفین و لە نزیک گوندی (چنێران) ئاگرێکی فراوان چیای سەفینی گرتەوە وبەو هۆیەوە دەیان دۆنم لە چیاو پوش و پاوانی ناوچەکە سوتا و زیانێکی زۆر بە ژینگەی ئەو چیایە کەوت.

بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی  دەست بە جێ تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیستنە شوێنی ئاگرەکە،  بەڵام بەهۆی فراوانی روبەی ئاگرەکە چەند کاتژمێرێکی پێچوو تا بە تەواوی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.

لەم وەرزەدا و بەهۆی هاتەپێشەوەی وەزری هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمان و وشکبوونی گیاو پاوانی ناوچە شاخاوییەکان، مەترسی ئاگرکەوتنەوە زیاتر دەبێت و ساڵانە ناوچەیەکی بەرفراوانی هەرێمی کوردستان ئاگر دەیسوتێنێت.