کاریگەرییە ناوازەکانی توڕک لەسەر دڵ

17/06/2021
فۆتۆ: 

بەگوێرەی چەند توێژینەوەیەک خواردنی بڕێکی زۆر توڕک مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زۆر کەمدەکاتەوە .

 ماڵپەری سکای نیوز بڵاویکردەوە، لە پێکهاتەی توڕکدا ماددەی دژە ئۆکسید کە ناسراوە بە ئەسیۆسیانینی تێدایە، کە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات و سکۆڵەکان لە وشکبوونەوە و هەوکردن دەپارێزێت .

چەند توێژینەوەیەک لە زانکۆکانی بەریتانیا ئەنجامدراوە، ئاشکرایدەکەن لە %١٦ی خەڵکی بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا دەمرن بەتایبەت ئەو کەسانەی کە بڕێکی کەم لە میوە دەخۆن، بۆنمونە هۆکاری سەرەکی مردن لە بەریتانیادا بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوەیە.

ئەوەش هاتووە، ڕۆژانە خواردنی بڕێکی زۆر لە  توڕک جەستە هاندەدات بڕێکی باش لە ماددەی ئەسیۆسیانین دابین بکات، کە مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە .