ئەحمەدی نەژاد رەتیکردەوە بەشداری دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بکات

18/06/2021
فۆتۆ: 

مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران ڕایگەیاند، بەشداری هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمڕۆ وڵاتەکەی ناکات، هۆکارەکەشی گێڕاوەتەوە بۆ ئەوەی ئەنجامەکەی روون نییە.

ئەحمەدی نەژاد لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (کۆرێرا دیلاسێرا)ی ئیتالی وتوویەتی "بە هیچ شێوەک بەشداری دەنگدان ناکات، خۆم کاندید کرد چونکە ملیۆنان هاوڵاتی داوایان لێکردم، بەڵام ڕوونمکردەوە کە من بە هیچ شێوەیەک بەشداری ناکەم، ئەگە ربێتوو بزانم ناتوانم و لە خۆم ڕانەبینم".

سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێگری لێکراوە لەوەی بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بکات، دوای ئەوەی ئەنجومەنی پاراستنی دەستور داواکەیان رەتکردەوە بۆ خۆکاندیدکردن.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئەحمەدی نەژاد باسی لەوەکردووە، بە هیچ شێوەیەک هۆکاریۆ رەتکردنەوەی داواکەیان بۆ ڕوون نەکردووەتەوە، بە بڕوای خۆی هۆکارەکەی سیاسییە و براوەی هەڵبژاردنەکان پێشتر دیاریکراوە.

لە کۆتایی وتەکانیدا سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران جەختیکردەوە، ئێران دەوڵەتێکی دەوڵەمەندە بە سەرچاوە سروشتی و مرۆییەکان، بەڵام ڕۆحانی وەبەرهێنانی هەموو شتێکی لە سیاسەتی دەرەوە کردووە، بەڵام دەبوایە داهات و سەرچاوەکان لە ناوخۆیی وڵاتدا بمانایەتەوە.

ئەو وتانەی مەحمود ئەحمەدی نەژاد لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ  سێزدە‌یەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران و ئەنجوومەنی شارەوانیی شار و گوندەکان و دەنگدان بۆ پەرلەمانی ئێران و ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی دەستیپێکرد .

لەکۆی 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە، 29 ملیۆن و 980 هەزار و 38 کەس پیاون و 29 ملیۆن و 330 هەزار و 269 کەسیش ژنن .

یاتر لە 66 هەزار سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و زیاتر لە 76 هەزار سندووقی دەنگدانیش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانیی شار و گوندەکان دابین کراون .

تەمەنی یاسایی بۆ بەشداریی لە دەنگدان 18 ساڵە و ژمارەی ئەو کەسانەش کە بۆ یەکەمجار دەتوانن لە هەڵبژاردن دەنگ بدەن یەک ملیۆن و 392 هەزار و 148 کەسن.