ئێران.. لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و 11 دیکەش بریندار بوون
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هەلیکۆپتەر، کە سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی ئێرانی لە شوێنێکی دوورە دەستەوە دەگواستەوە، کەسیک گیانی لە دەستداوە و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون.
قاسم سولەیمانی دەشتەکی، پارێزگاری خوزستان دەربارەی ڕوداوەکە ڕایگەیاند، هەلیکپۆتەرەکە لە نزیک شاری دیزفول کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون، چونکە دۆخی تەندروستی هەندێکیان مەترسیدارە.
|