کەى منداڵ لەسکی دایکیدا دەست بە جوڵە دەکات؟

21/06/2021
فۆتۆ: 

جەستەی دایک هەر لە دوای دووگیانبوونی چەند گۆڕانکارییەکی بەسەر دێت، لەوانەش هەستکردنە بەجوڵەی کۆرپەلە لە سکیدا کە بەپێی مانگەکانی کاتی دووگیانی دەگۆڕێت.

پزیشکانی شارەزا لە بواری کۆرپەلەدا دەڵێن، لە چوارەم مانگدا کۆرپەلە دەست بە جوڵە دەکات و دایک بە تەواوەتی هەستیپێدەکات، هەروەها هەست بە گەورەبوون و زیادبوونی کێشی دەکات .

 

ئەوەش دەخەنەڕوو، لە مانگی پێنجەمدا کێشی کۆرپەلە بە شێوەیەکی گشتی دەبێتە ٣٥٠ گرام و درێژییەکەی دەبێتە ٢٢ سانتیمەتر، جوڵەی زیاتر دەبێت و وادەکات دایک گرفتی خەوتنی بۆ دروست ببێت .

 

بەڵام لە مانگی شەشەمدا کێشی دەبێتە ٧٦٠ گرام و درێژییەکەی دەبێتە ٣٥ سانتیمەتر، بە دەنگی بەرز و ڕووناکی زۆر کاردانەوەی دەبێت و جوڵەی لەناکاو دەکات کە واتای بێزارییەتی .

 

دواتر و لە مانگی حەوتەمەدا کێشی دەبێتە کیلۆگرامێک و درێژییەکەی دەبێتە ٤٠ سانتیمەتر، کاتی خەوتنی لەگەڵ دایکیدا نابێت و زیاتر لە پێشوو جوڵە دەکات بەتایبەت لە شەواندا .

 

لە هەشتەم مانگدا جوڵەیەکی زۆر دەکات بەهۆی نزیکبوونەوەی کاتی لەدایکبوونی .

لە نۆیەم مانگ و کۆتادا درێژییەکەی دەبێتە ٥٠ سانتیمەتر و بە تەواوەتی گەشەی کردووە جوڵەیەکی بەردەوامی دەبێت کە ئەمە ئاساییە و هەموو کات ڕوودەدات .